باوەڕبکەیت یان نا.. نرخی پارک کردنی ئۆتۆمبێلەکەت لەم شوێنەدا یەک ملیۆن دۆلارە


 
وێستگە نیوز- 
لە هەندێک کاتدا رەنگە قورس بێت شوێنێکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەتی تێدا پارک بکەیت، بەڵام ئایا تۆ بەنیازیت یەک ملیۆن دۆلار بدەیت بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێلەکەت؟

 
پێدانی نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار بۆ پارک کردنی ئۆتۆمبێلەکەت رێک ئەوەیە کە لە هۆنگ کۆنگ روودەدات کە تێیدا هەموو شتێک زۆر گرانبەهایە، هەندێکجار نرخەکان دەگەنە ئاستێک کە جێی باوەڕ نیە.
 
رۆژنامەی " ساوز چاینا مۆرینگ پۆست" ی چینی کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت بڵاویکردووەتەوە، بازرگانێک شوێنێکی پارک کردنی ئۆتۆمبێلی بە 969 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە.
 
ئەو نرخەی بە بەو پارک کردنە دراوە نرخی چەند شوقە  یاخود ڤێلایەکی گەورەیە لە پایتەختی وڵاتانی دیکەی دونیا، لەکاتێکا ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا دەوەستێنرێت تەنها 12 مەتر چوارگۆشەیە.
 
رۆژنامەکە ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە کە شوێنەکەی کڕیوە، تەنها ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە شوێنەکە دەکەوێتەوە ناوەندی بازرگانی هۆنگ کۆنگ کە لە 73 نهۆم پێکهاتووە.
 
زە سێنتەر کە ناوی ئەو باڵەخانە بازرگانیەیە بە یەکێک لە گرانترین باڵەخانەکانی جیهان دادەنرێت ، وڵاتی هۆنگ کۆنگیش لەو وڵاتانەیە کە گرنگترین ناوەندەکانی بازرگانی جیهانی تێدایە.
 
فرۆشیاری شوێنەکە بازرگانێکی چینیەو خاوەنی چوار گەراجی پارکینی گەورەیە و هەموویانی بە نرخێکی گران فرۆشتووە.
 
بەپێی سەرژمێرییەک کە کۆمپانیای " میرسیر" ی راوێژکاری ئەنجامیداوە ، هۆنگ کۆنگ گرانترین شوێنە لە رووی خەرجی و تێچوونەوە، نرخی ناوەندی خانوو تێیدا بریتیە لە یەک ملیۆن و 250 هەزار دۆلار.

 
ش . ر
 


PM:12:55:26/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو