ڤیدیۆ.. بانە شیروان کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە


 
وێستگە نیوز- 
خانمە گۆرانیبێژ بانە شیروان کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

 
بانە لە رێی چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆیەوە کلیپی "بۆچی" بڵاوکردەوە.
 
گۆرانی "بۆچی" یەکەم ڤیدیۆ کلیپی تایبەتی بانە شیروانە لە دوای دەرکەوتنیەوە.
 
تێکستی گۆرانیەکە ئەسرین یوسفزادە نوسیویەتی و کاری میوزیک و ئەرنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی کلیپیش لەلایەن حەسەن کۆیجو لە وڵاتی تورکیا ئەنجامدراوە.
 
بانە، لەدایکبووی ساڵی 2001 ه، لە تەمەنی 16 ساڵیدا بەشداری بەرنامەی کورد ئایدڵ-ی کرد و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتایی،  یەکەم کاری کلیپێک بوو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەڤید زەردی بە ناوی "بڕۆ"، کلیپی "بۆچی" یەکەم کلیپی تایبەتی بانە شیروانە.



PM:07:28:24/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو