شاجوانی ئێران داوای مافی پەنابەری دەكات


وێستگە نیوز-
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی "دەیلی تەلەگراف"ی بریتانی، بەهارە زاری بەهاری شاجوانی ئێران دەڵێت بە گەڕانەوەم بۆ ئێران ژیانم دەكەوێتە مەترسییەوە و داوای مافی پەنابەری لە وڵاتی فلیپین كردووە.


ئەو رۆژنامە ئاشكرایكردووە شاجوانی كیشوەرەكان بۆ ساڵی 2018 لە مانێلا، كە لە ساڵی 2014ەوە لە بەشی پزیشكی ددان لە فلیپین دەخوێنێت، لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە بە ئەنجامدانی تاوانێك تۆمەتبار كراوە، بەڵام ئەو، ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێت بۆم دروستكراوە و بە گەڕانەوەم بۆ ئێران ژیانم دەكەوێتە مەترسییەوە.

ناوبراو چەند رۆژێكە لە فڕۆكەخانەی نەینۆی ئەكینۆی مانێلا لەلایەن پۆلیسی ئینتەر پوڵەوە دەستبەسەرە، پاش ئەوەی ئێران پۆلیسی نێودەوڵەتی لێ ئاگادار كردۆتەوە.

تەلەگراف ئاشكرایكرد كە ئێستا حكومەتی فلیپین لەدۆسیەی بەهارە دەكۆڵێیتەوە و وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە تاوتوێی داواكارییەكەی دەكات.

لای خۆشییەوە رێكخراوی هیومن رایتس ۆچ داوایكرد كە دانیشتنێكی پاك و بێگەرد سەبارەت بەو بابەتە بەڕێوە بچێت.

د.ح
 


PM:02:18:23/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو