لێدوانی بەرپرسێكی ئەمریكى لەسەر كۆتایی هاتنی ئاگربەست


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی بالآی ئەمریكا دەڵێت هێزەكانی سوریای دیموكراتی پێیان راگەیاندوون سەرجەم مەرجەكیانیان جێبەجێ كردووە.


ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانی بەپرسێكی بالآی ئەمریكی بلآو كردۆتەوە كە بەرپرسەكە ئامادە نەبووە ناوی ئاشكرابكرێت دەڵێت: هێزەكانی سوریای دیموكرات لە نامەیەكدا بۆ جێگری سەرۆكی ئەمریكا "مایك پێنس" پێیان راگەیاندووە كە پابەند بوون بە رێككەوتنەكەوە و ناوچەی ئارامیان بە تەواوی چۆڵ كردووە.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد كە مەرج نییە ئاگربەستەكە رێككەوتنی لێ بكەوێتەوە و سەركەوتوو بێت.

ئەم لێدوانی بەرپرسەكەی ئەمریكا بەر لە كۆتایی هاتنی ئاگربەستە 120 كاتژمێرییەكەیە، كە لە نێوان ئەمریكا و توركیادا بڕیاری لەسەر درابوو.

د.ح
 


PM:07:38:22/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت