بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سیاسی و رۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا گوماناویه، هاوكات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشی به "ده‌ستدرێژكار" وه‌سفكرد و وتی: ئه‌رۆدغان پیاوێكی مه‌ترسیداره و ده‌بێت روبه‌ڕوی ببینه‌وه.
شه‌عبان له هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام بوو و رایگه‌یاند: هه‌موو دنیا دژی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بوون بۆسه‌ر سوریا، ئه‌ردۆغانیش فیكری ئیخوان موسلمین له ناوچه‌كه و ئه‌وروپا دووباره ده‌كاته‌وه و به‌لای سوریاوه پیاوێكی داگیركاره.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ئاسانكاریی نه‌كردایه، هه‌زاران توندڕه‌و نه‌ده‌هاتنه خاكی سوریاوه و ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش ده‌یه‌وێت كێشه‌ی سنوره‌كان چاره‌سه‌ر بكات، با رێككه‌وتنه‌كه‌ی ساڵی 1988 جێبه‌جێ بكات.
سه‌باره‌ت به رێگه‌وتنه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ كورد، راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌نگاوێكی گرنگه و داوا نه‌كراوه هه‌موو كێشه‌كان به یه‌ك جار چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سوریا رازی نابێت به‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له وڵاته‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه و وتی:"برایانی كورد به‌شێكی ئازیزن له گه‌لی سوریا".
ئه‌مڕۆ پێشنجه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ-ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی
مایك پینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه بەپێی رێککەوتنەکەی نێوانیان، ئه‌نقه‌ره بۆ ماوەی 120 كاتژمێر ئۆپەراسیۆنەکەی راده‌گرێت لەو ماوەیەشدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لەو ناوچانه ده‌كشێنه‌وه کە به ناوچەی ئارام ناوده‌برێن.
دواتریش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ولایه‌تی ته‌كساس رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وت كه خه‌ونمان پێوه ده‌بینی، ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، سوپای كورد ده‌كه‌م، ئه‌وانیش به‌م چاره‌سه‌رر زۆر دڵخۆشن، چونكه به‌ڕاستی ژیانی ئه‌وانیشی رزگاركرد و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ریان كارێكی گه‌وره‌مان كرد.