لێدوانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌ران به چه‌كی قه‌ناس
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عی له عیراق ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن خۆپیشانده‌ران به چه‌كی قه‌ناس كوژرابێتن.
به‌ڕیوه‌به‌رێتی ئاسایشی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عی له عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: میدیاكانی خۆرئاوا زانیاریی بێ بنه‌مایان سه‌باره‌ت به كوشتنی خۆپیشانده‌ران به چه‌كی قه‌ناس بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه راست نین.
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندوه كه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستیان له خۆپیشاندانه‌كان وه‌رنه‌داوه و ته‌نها باره‌گا فه‌رمییه‌كانیان له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان پاراستووه.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له شاره‌زانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق له‌دژی بێكاری و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:08:40:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت