شەڕەڤانان كاروانێكی سەربازی توركیا تێك دەشكێنن



وێستگە نیوز-
شەڕڤانانی هەسەدە، كاروانێكی سەربازیی سوپای توركیایان كردە ئامانج بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی ئەو سوپایە تێك دەشكێنێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار نیوز، هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەرەنگاربونەوەی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانیدا توانیویانە سێ ئۆتۆمبیلی سەربازی و دوو زرێپۆش تێك بشكێنن و ئەوەش دەخاتەڕوو، بەرگرییەكانی شەڕڤانان بەرامبەر توركیا و هاوپەیمانەكانی لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تاوەكو ئێستا لە گرێ سپی بەردەوامە بەتایبەت لە سێگۆشەی جەلبیە-عەین عیسا-گوندی كەنداڵ.

هاوكات ئەوەش دەخاتەڕوو، لە بەرەنگاربونەوەی سوپای توركیادا لە ناوچەكان دەیان میلیشیای سەربە بەو وڵاتەیان كوشتوە و بریندار كردووە.

تێكشاندنی سوپای توركیا لەلایەن شەڕەڤانانەوە لەكاتێكدایە، توركیا چەكی قەدەغەكراو بەرامبەر هاوڵاتیان مەدەنی بەكاردەهێنێت و پێشتریش پزیشكەكانی حەسەكە هۆشدارییان لەبەكارهێنانی ئەو چەكەوە دابوو.


PM:07:46:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو