پزیشكەكانی حەسەكە: بەپێی پاشماوەی برینەكان توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە



وێستگە نیوز-

پزیشكەكانی نەخۆشخانەی حەسەكە ئاشكرای دەكەن، بەپێی پاشماوەو ئاسەواری برینی جەستەی شەهیدو بریندارەكان، توركیا لە بۆردومانەكانیدا چەكی قەدەغەكراوی فۆسفۆڕی بەكارهێناوە.

پزیشكەكانی نەخۆشخانەی حەسەكە، بە ئاژانسی هاوار نیوزیان ڕاگەیاندوە، بەپێی پاشماوەو ئاسەواری برینی جەستەی شەهیدو بریندارەكان، توركیا لە بۆردومانەكانیدا چەكی قەدەغەكراوی فۆسفۆڕی بەكارهێناوە كە جۆرێكە لەو چەكە قەدەغەكراوانە لەجیهاندا.

هێزەكانی سوپای توركیا، پاش شكستهێنانی لەهێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان دەستیكردووە بە بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچەكانی سەرێكانی و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی مەدەنی شەهیدو برینداربوون.


PM:05:12:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت