رۆژهەڵاتی كوردستان؛ دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵ



وێستگە نیوز-
لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كەسێكی تەمەن 60 ساڵ دەست درێژی دەكاتە سەر كچێكی تەمەن حەوت ساڵان و رێكخراوێكی مافی مرۆڤیش زانیاری لەو بارەیەوە بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێشەممەی رابردوو 15ی ئۆكتۆبەرى 2019، كچێكی تەمەن 7 ساڵان بەناوی (سوۆنیا.م) كە خەڵكی شاری مەریوانە، لەلایەن (ئەحمەد رەحمانی) تەمەن 60 ساڵەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر.

بەپێی ئەو راپۆرتە كە لەزاری سەرچاوەیەكەوە گواستویەتەوە، سۆنیا لە كۆڵان لەگەڵ هاورێكانی خەریكی یاری كردن بوە، بەڵام ئەحمەد رەحمانی فریویداوە و بردویەتە ماڵی خۆی و لەوێ‌ دەسدرێژی كردووەتە سەری.

دەشڵێت"ئەحمەد خەڵكی ئاوایی چشمیەری سەوڵاوا بووە و دانیشتووی مەریوانە، هەروەها سۆنیا چەند ساڵ پێش باوكی لە دەست داوە".


PM:03:43:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو