چاودێرێكی سیاسی: سه‌رێ كانی و گرێ سپی مه‌ترسی كۆمه‌ڵكوژیان له‌سه‌ره
دۆخی رۆژئاوای کوردستان لە مەترسیدایە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
چاودێرێكی سیاسی مه‌ترسی كه‌وتنی هه‌ردوو شاری سه‌رێكانی و گرێسیپی راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات كه زانیاری هه‌یه تره‌مپ، گرێسپی و سه‌رێكانی به ئه‌ردۆغان فرۆشتبێت له به‌رانبه‌ر پێدانی هۆتێلێك به كچه‌ی تره‌مپ له توركیا.
هۆزان خه‌لیل، چاودێری سیاسی له رۆژئاوای كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دۆخی سه‌رێ كانی له رووی مرۆییه‌وه زۆر خراپه شاره‌كه له لایه‌ن توركیا‌و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن گه‌مارۆ دراوه، بۆردومانی فڕۆكه‌ی ئێف 16 به‌رده‌وامه و دوێنێش بۆمبی فسفۆڕی له بۆردومانه‌كاندا به‌كارهێندراوه.
هۆزان خه‌لیل، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌پێی زانیارییه‌كانیان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ردوو شاری گرێ سپی و سه‌رێ كانی به تره‌مپ فرۆشتبێت، له به‌رانبه‌ر پێدانی هۆتێلێك له توركیا به كچه‌كه‌ی تره‌مپ.
راشیگه‌یاند: توركیا به‌رده‌وامه له كۆمه‌ڵكوژی له رۆژئاوای كوردستان، له‌به‌رانبه‌ریشدا جیهان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و هیچ كارێكی كرده‌یی ناكرێت بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
له باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی سوریا‌و هه‌سه‌ده به چاودێری رووسیا، چاودێره سیاسییه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان وتی: "به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێت هێزه‌كانی سوریا بچنه ناو ته‌واوی شاره‌كانه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، به‌ڵام تا ئێستا رووسیا به‌ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ندێك شار هێشتا سوپای سوریای پێنه‌گه‌یشتووه".
ئه‌وه‌شی وت: "مه‌ترسی كه‌وتنی سه‌رێ كانی و گرێ سپی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری زۆره هاوشێوه‌ی عه‌فرینیان لێبێت".
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكر، تا ئێستا سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره بوون و ده‌یانیش گیانیان له ده‌ستدا، به وته‌ی مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی باڵای هه‌سه‌ده، تا دوێنێ چوارشه‌ممه 205 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون.
هــ. ر
PM:02:54:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت