لیژنەی داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە



وێستگە نیوز-
لیژنەی داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان لەبارەی گیانلەدەستدانی هەردوو رۆژنامەنوس (ئامانج بابانی و لانە محەمەد) رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن بەبۆنەی ئەو رووداوەوە.

لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان لە سەندیكای رۆژنامەنوسان، لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە كە كۆپییەكی بۆ (وێستگە نیوز) نێردراوە ڕایدەگەیەنێت، دوای رووداوەكە چەند هەواڵێكی جۆراوجۆرلەسەر شێوازی كوژرانەكەیان بڵاوكرایەوە، بەڵام بە پێی لێدوانی لایەنی بەرپرس‌و دوای لیكۆڵینەوەی پۆلیس وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند كە رووداوەكە كارێكی كەسیی‌و خۆكوژی بووەو تیرۆر كردن نەبووە".

دەقی رونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك لە لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان  سەبارەت بە گیان لەدەستدانی هەردوو رۆژنامەنوس ئامانج بابان و لانە خان 

رۆژی 16/10/2019 ڕۆژنامەنوس (ئامانج بابانى) و خێزانەكەی لەناو شاری سلێمانی لە كارەساتێكی نادیار گیانیان لەدەستدا، دوای رووداوەكە چەند هەواڵێكی جۆراوجۆرلەسەر شێوازی كوژرانەكەیان بڵاوكرایەوە، بەڵام بە پێی لێدوانی لایەنی بەرپرس‌و دوای لیكۆڵینەوەی پۆلیس وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند كە رووداوەكە كارێكی كەسیی‌و خۆكوژی بووەو تیرۆر كردن نەبووە، كە بەهۆیەوە رۆژنامەنووس (ئامانج بابانی) و خێزان‌و منداڵەكەی گیانیان لەدەستداوە، بۆیە ئێمە لەلیژنەی داكۆكی لەسەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان هاوخەمی و دڵگرانی خۆمان بۆ گیان لەدەست دانی هەردوو ڕۆژنامەنوسی دیارو چالاك‌ و كۆرپەكەیان دەردەبڕین، لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینیان شاد كات و سەبوری خانەوادەو هاوپیشەكانیان بدات.

لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
هەولێر ١٧-١٠-٢٠١٩


PM:02:46:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت