ئەمریكا داوای لێكۆڵینەوەی شەفاف لە عێراق دەكات


وێستگە نیوز-
دیڤد شینكەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ چاكسازییەكانی حكومەتی عيراق راگەیاند و داوشی كرد لێكۆڵینەوەی شەفاف ئەنجام بدرێت لە دۆسیەی تەقە كردن لە خۆپیشاندەران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە شینكەر لە سەردانیدا بۆ ناوچەكە لە 16بۆ 18ی ترشرینی یەكەم دەخایەنێت، سەبارەت بە نوێترین گۆڕانكارییەكانی سەر سنوری عێراق و خۆپیشاندانەكانی عێراق لە گەڵ بەرپرسان وتوێژی كردووە.

ناوبراو لە عێراق چاوی بە عادل عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح كەوتووە تێیدا گفتوگۆی لەسەر خۆپیشاندانەكان لەگەڵ كردوون و پشتیوانی لێ كردوون بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی.

لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە تەقەتكردن لە خۆپیشاندەران داوای كردووە لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف بكرێت، نیگەرانی زۆری وڵاتەكەیشی لەو بابەتە پێ راگەیاندوون.

 د.ح


PM:02:03:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت