توانا عوسمان لەسەر دۆسیەی گیان له ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد داوایەک لە رۆژنامەنووسان دەکات
گیان لە دەستدانی ئامانج و لانەو منداڵەکەیان کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
وێستگه نیوز ـ
توانا عوسمان، رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر كه‌یسی گیان له ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د، داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كات، ده‌شڵێت: "مادام پۆلیس ده‌ڵێت رووداوه‌كه خۆكوژی بووه، باشتره رۆژنامه‌نووسان زانیاری له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كۆ بكه‌نه‌وه".
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە و پۆلیسی سلێمانیش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كه "رووداوه‌كه خۆكوژی بووه".
توانا عوسمان، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "رۆژنامەنووس و چاودێران لەسەر دۆسیەی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵە مەغدورەکەیان، بەویست و حەز بیردەکەنەوە، هەندێک لەدوێنێوە پەلەیانە بیکەن بەتیرۆر و پاڵەوانێتی، هەندێکیش پەلایانە گومانەکان بڕەوێننەوە".
توانا عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "مادام پۆلیس دەڵێت رووداوەکە خۆکوژیەو لەسەر کێشەی خێزانیە، رێگای رۆژنامه‌نووسی راست ئەوەیە کە، زانیاری لەهەردوو بنەماڵە کۆبکەنەوە و قسەی ماڵی کچەکەش بەدەستبهێنن.. بچنە پرسه‌ی ژنان و گوێ لەخوشک و دایک و کۆی وردە چیرۆکەکان بگرن و شەن و کەویان بکەن".
ده‌شڵێت: "بچنە دادگاش بزانن ئایا دۆسیەی تەڵاق لەنێوانیاندا هەیە یان نا.. دۆست و پارێزه‌ری هاوڕێ نزیکەکانیان بدوێنن".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌دوێت و ده‌ڵێت: "خۆ لێکۆڵینەوەی رۆژنامەنووسی بەقەد لێکۆڵینەوەی پۆلیس گرنگی خۆی هەیە، بۆ لەبری تەفسیری حازربەدەست و سۆزداریانە، وردبونەوەو بەدواداچوون ناکەن!".
دواجار راشیگه‌یاندووه: "جیاوازی رۆژنامەنووس لەگەڵ هاوڵاتی ئاسایی ئەوەیە، رۆژنامەنووس لە رووداو و تاقیکردنەوەی لەم جۆرەدا زەبتی نەفسی لەدەستنادات و بەڵگەکان نمایش دەکات و بەدواداچوون دەکات و خۆی ناکات بەتەرەف".
PM:02:00:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 13212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت