پۆلیسی سلێمانی: رووداوی گیانله ده‌ستدانی ئامانج و لانه‌و منداڵه‌كه‌یان خۆ كوژی بووه
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له باره‌ی هۆكاری گیان له ده‌ستدانی رۆژنامه‌نووسان ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌دی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "رووداوه‌كه خۆكوژی بووه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی هۆكاری گیان له ده‌ستدانی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د و منداڵه‌كه‌یانی راگه‌یاند و وتی: "بەڵگەی پێویست هەیە کە دەیسەلمێنن رووداوەکە خۆکۆژییە بووە و بە هیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکە لە دەرەوە فیشەک بەری نەکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە لە دوای رووداوەکە وەرگەڕاوە".
ئاماژەی بەوەشدا، "20/10/2019 دوا دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی هاوسەری بووە و پێشتر کێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێکیان لە دادگا هەبووە".
وتیشی، "ئێمە هۆکاری کێشەی نێوان ئامانج بابانی و خێزانەکەی دەزانین، بەڵام ئاشکرای ناکەین و بۆ دادگای جێدەهێڵین".
ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "منداڵەکەیان سێ فیشەکی بەرکەوتووە، لانە محەممەدی هاوژینی دوو فیشەک و خۆیشی یەک فیشەکی بەرکەوتووە".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی "سێ شایه‌تحاڵیان هه‌یه كه له‌به‌رده‌م دادگا وتوویانه كه‌س له‌و ده‌وروبه‌ره ته‌قه‌ی نه‌كردووه".
وتیشی: "كێشه له‌نێوان ئه‌و ژن و مێرده‌دا هه‌بووه و لانه‌خانی هاوسه‌ری سكاڵای له‌سه‌ر ئامانج تۆماركردووه‌و له 20ی ئه‌م مانگه دانیشتی دادگایان هه‌بووه".
ئاسۆ شێخ ته‌ها راشیگەیاند: "ئامانج بابانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی لانه به‌جێهێشتووه له گه‌ڕه‌كی ئاشتی و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لانه‌ی هاوسه‌ری كه له جۆری (جیب لاریدۆ) بووه رۆیشتوونه‌ته ده‌ره‌وه".
PM:12:18:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت