روس نه‌فت كاره‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگرت


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌هۆی نا ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سوریا، كۆمپانیای روس نه‌فتی رووسی كاره‌كانی له‌ بەشێكی هه‌رێمی كوردستان راگرت.


ئێریک لۆرین جێگری سەرۆكی رووسنەفتی رووسی رایگەیاندووە كە راگرتنی كارەكانیان تەنها لە بلۆكی هەشتە، بەلآم لە بلۆكی 11 كارەكانیان بەردەوامە.


جێگری سەرۆكی روسنەفت باسی لەوە كردووە كە ئەوان بەهۆی نزیكیان لە سنوری سوریا لەو شوێنە كارەكانیان هەڵپەساردووە.

هاوكات باسی لەوە كردووە كە دوای گرتنە بەری رێوشوێنی ئەمنی تەواو و سەلامەتی كارمەندانەكانی كارەكانیان دەست پێدەكەنەوە.



AM:11:28:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت