پاشەكشەی ئەمریكا لە سوریا كۆشكی سپی تووشی قەیرانكردووە


وێستگە نیوز-

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و ئەنجومەنی پیران لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی دروستبوونی گرژی كۆتایی پێهێنرا، كاتێك ترەمپ رووبەڕووی دەنگی ناڕەزایەتی زۆرینەی ئەندامانی هەردوو ئەنجومەنەكە بوویەوە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران و نوێنەران لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا، كۆبوونەوەكە بە ئەنجام نەگەیشتووە و كۆتایی پێهێنراوە، بەهۆی ئەوەی ترەمپ بە توندی هەڵچوە و توڕە بووە كاتێك ئەنجامی دەنگی زۆرینە سێ لەسەر یەك بریتی بووە لە ئیدانە كردنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.
بیلوسی دەڵێت "بەو هۆكارە نەمانتوانی بەردەوام بین لە كۆبوونەوەكە كاتێك ترەمپ رووبەڕووی راستی بوویەوە".

هەر بە پێی ئەو سەرچاوە ستینی هۆیر سەرۆكی دیموكراتەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە بریِاری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا دەڵێت "قەیرانی لە رۆژهەلآتی ناوەڕاست" دروست كردووە.

هاوكات چاك شۆمەر سەرۆكی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران وتویەتی "ترەمپ هیچ پلانێكی نییە بۆ رێگری لە رێكخراوی داعش"، لەگەڵ ئەوەیشدا سەرۆك بەوە تۆمەتبار دەكات كە بە شێوەیەكی زۆر ناشرین قسەی لەگەڵ ناسی بیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران "كۆنگرێس" كردووە و بە "سیاسییەك لە پلەی سێهەم" وەسفی كردووە.

لە بەرامبەردا كیڤن ماكارتی سەرۆكی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیران نانسی بیلوسی بەوە تۆمەتبار دەكات كە بچڕاندنی كۆبوونەوەكە ئەو لێی بەرپرسە و دەڵێت "ئەو بە توڕەییەوە كۆبوونەوەكەی بەجێهێشت"، وتیشی: بە شێوەیەكی ناپەسەند وتوێژی لەگەڵ سەرۆك دەكرد.

ئەو كۆبوونەوە بە ئامادە بوونی كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران تایبەت بوو بە دۆخی سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هێرشی توركا بۆ سەر كورد، زۆرینەی دەنگیش نوێنەران ئیدانەی بڕیاركەی ترەمپ لە هەمبەر كشانەوەی هێزەكانیان لە روسیا كرد.
 
د.ح
 

 


AM:09:51:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو