وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا.


چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، وەک ئاماژەکردنێک بۆ چەکدارە داعشە بە رەچەڵەک فەڕەنسییەکان، وەزیرەکە وتبوی، "لەگەڵ بەرپرسە عیراقییەکاندا ھەوڵدەدەین سیستمێک بۆ چارەسەرکردنی چەکدارە داعشە زیندانییەکان بدۆزینەوە، لەناویشیاندا چەکدارە داعشە بە رەچەڵەک فەڕەنسییەکان".

وەزیرە فەڕەنسییەکە وتوشییەتی، "دەمانەوێت سزای چەکدارە داعشە بە رەچەڵەک فەڕەنسییەکان بدەین و منداڵەکانیشیان بگەڕێنینەوە".

دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی 800 خێزان و کەسوکاری چەکدارە داعشەکان لە زیندانی کەمپی عەین عیسا ھەڵھاتن و، ئەوەش وەک "مەترسی" بۆ سەر ئاسایشی تەواوی جیھان لێکدانەوەی بۆ کرا، فەڕەنساش لەم نێوەندەدا دەیەوێت، چارەنووسی چەکدارە داعشە بە رەچەڵەک فەڕەنسییەکان یەکلایی بکاتەوە.


AM:09:40:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت