بەرهەم ساڵح و دێڤد شینكەر كۆبونەوە

‌بەرهەم ساڵح و دێڤد شینكەر


وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆككۆماری عیراق، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە و لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریایان تاوتوێكرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسينگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كە كۆپییەكی بۆ (وێستگە نیوز) نێردراوە، ڕایدەگەیەنێت، د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە (دێڤد شینكەر) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.

وەك راگەیەنراوەكە ئاماژەی پێدەدات، لە دیدارەكەدا سەرۆككۆماری عیراق جەختیكردەوە لە پێویستی پشتیوانی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق لە بەرامبەر مەترسییە ھەنوكەیەكان و بەرجەستەكردنی ھاریكاری نێودەوڵەتی لە بەگژداچونەوە و بنبڕكردنی سەرچاوەكانی تیرۆر.

"لە دیدارەكەدا باس لە دواپێشھاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیھان كرا، بەتایبەتی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا، ھاوكات دووپات لە پێویستی بە هاناوەچونی دۆخی مرۆیی لە ناوچە ئاڵۆزەكانی سوریا كرایەوە" ڕاگەیەنراوەكە وادەڵێت.

هەوروەها دەشڵێت"جەختیشكرایەوە لە ڕێگانەدان بە دووبارە خۆ ڕێكخستنەوەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان و دروستكردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و جیھان".


PM:05:57:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت