خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ بڵاوکرایەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی سبەی پێنجشەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

تا ئێستا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌، په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، دارایی، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، له‌گه‌ڵ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابه‌شكراوه‌.


PM:12:27:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 17700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت