عێراق هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا - واشنتۆن دەكاتەوە

‌هێڵی ئاسمانی نێوان عێراق

وێستگە نیوز-

وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكرد كە گرەنتی كردنەوەی هێڵی ئاسمانی نێوان عێراقو واشنتۆن بە شێوەیەكی راستەوخۆ، لەگەڵ جێًگری باڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێ كردووە.

لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا عەبدولآ لعێبی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی لەگەڵ براین میكڤیتر جێگری بالیۆزی ئەمریكا باسیان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو ولآت كرد و جەختیان لە كردنەوەی هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان هەردوو ولآتدا كردۆتەوە.

ناوراو باسی لەوە كردووە كە ئەم هێڵە ئاسمانییە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ هاوولآتیانی عێراق لە ئەمریكا، ئاماژەشی كرد كە عێراق خاوەنی هێڵێكی بەهێزی ئاسمانییە بە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای "بۆینگ"ی ئەمریكی كە لە توانایدایە ماوەی دوور و درێژ ببڕێت.

د.ح
 


PM:01:33:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو