وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی عیراق: سه‌دان داعش و خێزانه‌كانیان دزه‌یان كردوه‌ته‌ عیراقه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی عیراق ئاشكرایكرد به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه‌، له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 700 له‌ چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان له‌ سوریاوه‌ دزه‌یان كردوه‌ته‌ عیراقه‌وه‌.

مزاحم حویت، وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی عیراق به‌ میدیاكانی روسیای راگه‌یاندوه‌: هه‌ڵاتنی ئه‌و خێزانانه‌ی داعش بۆ بۆ ده‌ربازبون بووه‌ له‌ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا و دوای ئه‌وه‌ی له‌ زیندانه‌كان هه‌ڵاتوون، رویان له‌ عیراق كردوه‌.

وتیشی: زۆرێك له‌ داعشه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ره‌بیعه‌ و سنوره‌كانی نزیك له‌ قه‌زای به‌عاج له‌سه‌ر سنوری سوریا، هاتونه‌ته‌ عیراقه‌وه‌.

وته‌بێژی عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كانی عیراق ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ كه‌ پێشتر هۆشدارییان له‌ هێرشه‌كانی توركیا یان سوریای دیموكرات داوه‌ و پێیان وابووه‌ كه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبونه‌وه‌ی داعش و وا ده‌كات ئه‌و رێكخراوه‌ ریزه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه‌.


PM:11:29:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت