فەڕەنسا کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا تاوتوێ دەکات


وێستگە نیوز-
چەند سەرچاوەیەکی بەرپرس ئاشکرایانکردووە، فەڕەنسا کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوریا تاوتوێ دەکات.

ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی فرانس پرێس-یان راگەیاندووە، فەڕەنسا جگە لە کشاندنەوەی هێزەکانی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە باکوری سوریا هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نیە.

بەپێی ئەو سەرچاوانە هۆکاری ئەو بڕیارەش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە باکوری سوریا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ کە 7 ی ئەم مانگە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

جێی ئاماژەیە فەڕەنسا بە هەزار سەرباز بەشداری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش-ی لە عێراق و سوریا کردووە.

لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی فەڕەنساشدا لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی فەڕەنسادا ئەمڕۆ دووشەممە جەخت لە پاراستنی سەلامەتی فەڕەنسیەکان لە سوریا و ناوچەکەدا کراوەتەوە، بڕیارەکەش هەموو فەڕەنسیەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە ئەگەر لە بواری سەربازی یاخود سڤیلیشدا کاربکەن.

هاوکات گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی فەڕەنسا جەختی لێکراوەتەوە.

وتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی فەڕەنساش رەتیکردەوە زانیاری زایتر لەو بارەیەوە بە رۆژنامەنوسان بدات.


PM:07:52:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت