فرانس پرێس: ئەمەریكا بە تەواوی باكوری سوریا بەجێ دەهێڵێت
وێستگە نیوز-
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسێكی سەربازی ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئەمەریكا بەتەواوی تەواوی باكوری سوریا بەجێدەهێڵن.
بەرپرسێكی سەربازی ئەمەریكا، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس-ی راگەیاندووە، 1000 سەربازی ئەمەریكی باكووری سووریا بەجێدەهێڵن و تەنیا لە سەربازگەی (تەنف) نزیكەی 150 سەربازێك دەمێننەوە.
هاوكات ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەوان وەك سەرباز تەنیا فەرمانەكانی سەرووی خۆیان جێبەجێ دەكەن.
PM:07:43:14/10/2019
ئهم بابهته 2112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت