رۆحانی: دیبلۆماسیەت کێشەکانی ناوچەکە چارەسەر دەکات

‌حەسەن رۆحانی


وێستگە نیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دیبلۆماسیەت کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکات.

لەمیانەی وتارێکیدا کە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران پەخشی کرد، ئەمڕۆ دووشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گەیشتنە چارەسەرێک بۆ شەڕی یەمەن سنورێک دادەنێت بۆ ئەو ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەن، گەیشتنە ئەو چارەسەرەش بە رێگەی دیبلۆماسی دەبێت.

رۆحانی وتیشی، " کۆتایی شەڕی یەمەن رێگا دەکاتەوە بۆ ئارامبوونەوەی نیگەرانی لە ناوچەکەدا، قەیرانە هەرێمیەکان دەکرێ بە رێگای دیبلۆماسی و هاوبەشی نێوان دەوڵەتانی ناوچەکە چارەسەر بکرێن".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و دەوڵەتی ئیمارات رۆحانی ئاماژەی بەوە کرد، "لەم چەند مانگەی دواییدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیمارات باشتر بووە و چەند بەرپرسێکی هەردوو وڵات سەردانی یەکترییان کردووە. "

جێی ئاماژەیە ئیمارات لەو هاوپەیمانێتیەدایە کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات لە شەڕی یەمەن-دا.
 
 
 
 


PM:05:07:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت