عیراق.. یەک ملیۆن و 344 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بیمه‌ی بێكارییان پڕكردووه‌ته‌وه‌

‌ژمارەی بێکارانی عیراق ئاشکرا کرا

وێستگە نیوز ـ

وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی عیراق ژماره‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ فۆڕمی بیمه‌ی بێكارییان له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پڕكردووه‌ته‌وه‌.


باسم عەبدولزەمان، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه‌ فه‌رمی راگەیاندووە: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا ئه‌و گه‌نجانه‌ی بێكارن و فۆڕمی بیمه‌ی بێكاری پڕ بكه‌نه‌وه‌ و ماوه‌ی سێ مانگ مووچه‌یان پێده‌درێت، تا ئێستا یەک ملیۆن 344 هەزار کەس فۆرمه‌كه‌یان پڕکردوەتەوە.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی بەغداو شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری زنجیرەیەک چاکسازی دەرکرد کەلە سەرو هەموویانەوە بڕینەوەی بیمەیەکی سێ مانگی بوو بۆ ئەو گەنجانەی خاوەنی هیچ کارێک نین تا لەو ماوەیەدا بتوانن کارێک بدۆزنەوە. هه‌روه‌ك بیمه‌كه‌ بڕی 175 هه‌زار دیناره‌و 150 هه‌زار گه‌نجیش ده‌گرێته‌وه‌.


AM:11:21:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو