توركیا هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی سوریا ده‌كات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
سوپای توركیا ھێز و تانكی زیاتر رەوانەی سەر سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و حكومەتی سوریاش سوپا دەنێرێتە ناوچەكانی سنووری ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە.


به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سوپای توركیا لە ناوچەكانی جزیر و سلۆپی كاروانێكی دیكەی تانك و زرێپۆشی رەوانەی سەر سنوورەكان كردووە.

میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویشیان کردەوە: شەوی رابردوو سوپای توركیا سێ كاروانی دیكەی تانك و زرێپۆشی رەوانەی سنوورەكان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ھەسەدە و حكومەتی سوریا گەیشتوونەتە رێككەوتن و بەگوێرەی زانیارییەكان سوپای سووریا لە چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بڵاوەی پێكراوە.


AM:10:54:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت