ئەڵمانیا ناردنی چەک بۆ تورکیا رادەگرێت
فۆتۆ: رۆیتەرز
وێستگە نیوز-
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ناردنی چەک بۆ تورکیا رادەگرێت.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ناردنی چەک بۆ تورکیا رادەگرێت.
رۆژنامەی بیڵد-ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، هایکۆ ماس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو هێرشە سەربازییەی تورکیا کردوویەتیە سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، حکومەتی فیدڕاڵی وڵاتەکەی هیچ چەکێکی نوێ بۆ تورکیا نانێرێت کە تورکیا بتوانێت لە سوریا بەکاریبهێنێت.
پێشتریش وڵاتانی نه‌رویج، سوید، فینلاند و هۆڵه‌ندا هه‌مان هه‌نگاویان گرتووه‌ته به‌ر و فرۆشتنی چه‌كیان به تورکیا راگرت.
رۆژی دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا دەستیان بە كشانەوە كرد، سوپای توركیایش پلانی دانا بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر بچێتە ناو خاكی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانانی كورددایه.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش، سوپای توركیا ده‌ستی به ئاماده‌كاری بۆ له‌شكركێشییه‌كه‌ی كرد و له رۆژانی دوایی دا كه‌وته بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤانان، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش كشانه‌وه‌كه‌یان به هه‌لێك بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌قه‌ڵه‌مدا و بڕیاریاندا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیان به‌رگری بكه‌ن.
PM:05:55:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت