ئه‌ميندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بى: توركيا ده‌يه‌وێت به‌شێك له خاكى سووريا داببڕێت
ئەحمەد ئەبولغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی
وێستگە نیوز-
ئه‌ميندارى گشتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌ب، رايگه‌ياند، توركيا ده‌يه‌وێت به‌شێك له خاكى سووريا داببڕێت و ديمۆگرافياى سووريا بگۆڕێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 تشرينى يه‌كه‌م له كۆبوونه‌وه‌ى وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كۆمكارى عەرەبی رایگەیاند، به‌داخه‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هيچ كاردانهوهيهكى له‌به‌رامبه‌ر داگيركارييه‌كانى توركيا نه‌بووه كه بۆته ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار كه‌س له سووريا، توركيا ده‌يه‌وێت به‌شێك له خاكى سووريا داببڕێت و ديمۆگرافياى سووريا بگۆڕێت".
لاى خۆشيانهوه هه‌ريه‌ك له نوێنه‌رانى ميسر و سعووديه و ئوردن و ئيمارات له كۆمكارى عه‌ره‌بى، سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركيايان كرد و داواى راگرتنى هێرشه‌كانى توركيايان كرد به‌زووترين كات.
هاوکات نوێنه‌رى ميسریش لە کۆمکاری عەرەبی، رايگه‌ياند، كاره‌كانى توركيا له سووريا ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌كه.
کۆمکاری عەرەبی دامەزراوەیەکی هەرێمیە وڵاتانی عەرەبی ناو قاڕەی ئاسیا و ئەفریقا لەخۆدەگرێت، ئەم کۆمکارە کۆبوونەوەی ساڵانە ئەنجامدەدات و بەپێی ئەو بارودۆخانەش کە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا دێنەکایەوە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات و بڕیار و راسپاردە بڵاودەکاتەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر رووداوەکان رادەگەیەنێت.
PM:03:40:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت