ترەمپ: سعودیە ئامادەیە پارە بدات بەرامبەر هەر كارێك كە ئەنجامى دەدەین

‌محەمەد سلمان - ترەمپ

وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند "ریاز" رەزامەندی نیشانداوە پارە بدات بەرامبەر هەر كارێك كە ئەمریكا ئەنجامی دەدات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە دوو هەزار سەربازی دیكە رەوانەی سعودیە دەكەن، بەوەش ژمارەی سەربازەكانی دەبێت بە سێ هەزار لە دوای بۆردومانەكەی سەر كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعودی.

سەبارەت بەو بابەتە ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوكاری و پشتیوانی بۆ سعودیە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەین، چونكە "ریاز" رەزامەندی نیشانداوە ببەخشێت بەرامبەر هەر كارێك كە ئەنجامی دەدەین".

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە "سعودیە سەرجەم تێچووە داراییەكانی ئەمریكای لە ئەستۆی خۆ گرتووە، ئێمەیش ئەوە بەرز دەنرخێنین".

د.ح


AM:09:45:12/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو