وه‌زیری ئاوه‌دانكرده‌وه: كوتله سیاسیه‌كان بلدۆزه‌رێكی شكاویان داوه به‌حكومه‌ت و ده‌ڵێن وڵاتی پێ ئاوه‌دان بكه‌ره‌وه
به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی كوتله سیاسیه‌كانی عیراق گرت به‌وه‌ی رێگرن له چاكسازی و گۆڕانكاری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عیراق نوسیویه‌تی: كوتله سیاسیه‌كان بلدۆزه‌رێكی شكاویان داوینه‌تێ و داوا ده‌كه‌ن وڵات به‌و ئامێره شكاوه ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و ناشبێت بدلۆزه‌ره‌كه چاك بكه‌نه‌وه.
رێكانی ده‌ڵێت: كاتێك خه‌ڵك و هاوڵاتیان گله‌ی له خراپی و لاوازیی ئه‌دای حكومه‌تیش ده‌كه‌ن، كوتله سیاسیه‌كان ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی شۆفێری بلدۆزه‌ره شكاوه‌كه و ده‌ڵێن شۆفێره‌كه وه‌ستاوه و هیچ ناجوڵێت.
له تویته‌كه‌یدا، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی عیراق به كوتله سیاسیه‌كانی وتوه كه كێشه له شۆفێری بلدۆزه‌ره‌كه‌دا نییه و نوسویه‌تی: "یان وه‌رن بلدۆزه‌ره‌كه‌تان چاك بكه‌نه‌وه، یان واز له حكومه‌ت بهێنن با خۆی چاكی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نا، گۆڕینی شۆفێره‌كان هیچ سوودی نییه".
PM:11:02:11/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت