خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا

‌ئابی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا


وێستگە نیوز- 
ئەمڕۆ هەینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرا بە ئابی ئەحمەد سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا. 

لیژنەی بەخشینی خەڵاتەکانی نۆبڵ ئاشکرایکرد، ئابی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2019 پێدەدرێت. 

ئەم خەڵاتە لە پای هەوڵەکانی لە بواری ئاشتی و بە تایبەتیش نەهێشتنی ناکۆکیەکانی نێوان وڵاتەکەی و وڵاتی ئەریتیریا لەسەر ناوچە سنورییەکان بە ئابی بەخشراوە. 

ئابی لە ساڵی 2018 تانی وڵاتەکەی و سەرانی وڵاتی ئەریتیریا بخاتە سەر مێزی گفتوگۆکان کە ساڵانێکی دووروودرێژ بوو لەسەر ناوچە سنورییەکانی نێوانیان ناکۆک بوون.

شایانی ئاماژەیە لەناو 301 رکابەردا لە کەسایەتی و رێکخراوەکانی جیهان سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا خەڵاتەکەی وەرگرت. 

بەهای خەڵاتی نۆبڵ-ی ئاشتی نۆ ملیۆن کرۆنی سویدیە کە دەکاتە 900 هەزار دۆلاری ئەمریکی. 


PM:10:30:11/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو