ئه‌مریكا ده‌ست ده‌كاته‌وه به ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی هێز بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
وێستگه نیوزـ
ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه هه‌زاران سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی بكات.
مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا به‌رگری له عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌كات و سیستمی به‌رگری و سێ هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی سعودیه ده‌كات.
ئه‌سپه‌ر ئاشكرایكرد كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه‌وه‌یه كه 14ی ئه‌یلولی رابردوو كرایه سه‌ری.
له 14ی ئه‌یلولی 2019، دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی عه‌ره‌بستانی سعودی به موشه‌ك هێرشی كرایه‌سه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكرد ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كۆمپانیایه بۆ نیوه كه‌م ببێته‌وه و بۆ پێنج ملیۆن و 700 به‌رمیلی رۆژانه كه‌مبووه‌وه.
سه‌ره‌تا وا راگه‌یه‌ندرا كه هێرشه‌كان له عیراقه‌وه بۆسه‌ر كۆمپانیاكه كراون، به‌ڵام ئه‌مریكا ئێرانی به ئه‌نجامدانی تۆمه‌تبار كرد، هه‌رچه‌نده حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتیی خۆیان له هێرشه راگه‌یاند، واشنتن هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران له هێرشه‌كه‌دا هه‌یه.
PM:09:14:11/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت