سیستانی ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق
وێستگه نیوز-
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له په‌یامێكدا به توندی ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق گرت به‌هۆی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و رشتنی خوێنیان.
نوێنه‌ری سیستانی له وتاری ئه‌مڕۆی هه‌ینی رایگه‌یاند كه ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی بێچه‌ك ده‌كات‌و ئه‌و كاره ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیشی ده‌ربڕی له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه حومییه‌كان، باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌كرێت هه‌موولایه‌ك خۆی له توندوتیژی بپارێزێت.
سیستانی جه‌خت له ناڕه‌وایه‌تی به‌ئامانج گرتنی خۆپیشانده‌ران و به جۆرێكی بێ پێشینه و هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاند و رێگری له رووماڵكردنی رووداوه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها دیمه‌نی كوشتنی خۆپیشانده‌رانیش به زۆر ترسناك ناو ده‌بات، ئه‌وه له كاتێكدا كه چه‌ند جار بڕیاردرا ته‌قه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌كرێت.
د.ح
PM:02:10:11/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت