كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ دوای چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسه‌ین هه‌ڵگیرا
په‌رله‌مانی عێراق
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دانانی وه‌زیری په‌روه‌رده دا، به‌ڵام شكستی هێنا له ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و كۆچ و په‌یوه‌ندییه‌كان بدات.
میدیامانی عێراق ئاشكرایانكرد كه سوها خه‌لیل حسه‌ین به وه‌زیری په‌روه‌رده دانرا ده‌نگی پێویستی هێنا ده‌ستبه‌كار بێت، هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌كان ناكۆك بوون له‌سه‌ر دانانی ناوه‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و كۆچ و په‌یوه‌ندییه‌كان، له به‌ر ئه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مان كۆتایی هات، بڕیاریشه دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حسه‌ین جارێكی دیكه كۆببنه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكه‌نه‌وه.
PM:08:59:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت