رەغد بۆ ترمپ: كێ قەرەبووی باوك و براكانم بۆ دەكاتەوە
وێستگە نیوز-
رەغد كچی سەدام حسین، سەرۆكی لەسێدارە دراوی عیراق نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمەریكا دەكات لەبارەی ئەوەی ووتبووی هەڵیەكی گەورەمان كرد لەبەشداری شسەڕێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئاماژە بەوە دەكات، كێ قەرەبووی وباوك و براكانی بۆ دەكاتەوە.
رەغد سەدام حسێن، لە میانی پۆستێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی"كێ مافی ئەو وڵاتە دەداتەوە كە وێران كرا؟ كێ قەرەبووی باوك و براكانم و كوری براكانم كە شەهید بوون لە پێناو پارێزگاری لە وڵات بۆ دەكاتەوە؟ كێ قەرەبووی عیراقیەكان دەكاتەوە كە رۆژانە دەمرن بە ناحەقی".
دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر لە تویتەر رایگەیاند بوو، وڵاتەكەی 8 ترلیۆن دۆلاریان لە شەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خەرج كردوە و بە هەزارەها سەربازیان كوژراون و بریندار بوون و بە ملیۆنان كەسیش لە بەرامبەردا كوژراون.
ترۆمپ دانی بەوەشدانابوو، رۆشتنی وڵاتەكەی بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست خراپترین بڕیار بوو لە مێژوودا كە بە تایبەت ئاماژەی بە هێرشكردنە سەر عیراقدا لە ساڵی 2003 دا.
PM:04:21:10/10/2019
ئهم بابهته 13956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت