وەزیری بەرگری قەتەرە، بە هاوتا توركییەكەی ڕاگەیاندوە، وڵاتەكەی پشتگیری لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا بۆسەر رۆژهەلاتی فورات دەكات.
خالد بن محەمەد، وەزیری بەرگری وڵاتی قەتەر ئەوە دەخاتەڕوو، بە (خلوسی ئاكاری) وەزیری بەرگری توركیای راگەیاندوە، قەتەر پشتگیری ئۆپراسیۆنە سەربازییەكی توركیا دەكات.
وەزارەتی بەرگری توركیا، لەبارەی پشتیوانییەكەی وڵاتی قەتەرەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئەوە دەخاتەڕوو، وڵاتی قەتەر وەك یەكەم وڵات بە (خلوسی ئاكاری) وەزیری بەرگری توركیای لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونەوە راگەیاندوە، وڵاتەكەی پشتگیری ئۆپراسیۆنە سەربازیەكەی توركیا دەكات لە رۆژئاوای كوردستان.
PM:04:04:10/10/2019
ئهم بابهته 55792
جار خوێنراوهتهوه