ئه‌مرۆ كورد ده‌كه‌وێته به‌رده‌م ئه‌م دوو ڕووداوه گرنگه‌وه
به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئاواره ده‌بن
وێستگه نیوز-
وابڕیاره ئه‌مرۆ دوو بڕیاری جیهانی گرنگ كه په‌یوه‌سته به‌گه‌لی كوردستانه‌وه له‌جیهاندا ده‌ربچێت. شوان حه‌مه كه چاودێرێكی بواری سیاسی كورده پێیوایه ئەگەر ئەم دووڕووداوە لەبەرژەوەندی کورد‌و دژی تورکیا جێگیر بکرێن، دەبنە دوو ڕووداوی گرنگ و مێژویی.
لەچەند کاتژمێری داهاتوودا دەکەوینە بەردەم دوو ڕووداوی گرنگ، کەڕەنگە لەداهاتوودا وەک ڕووداوی مێژویی باس بکرێن!
ڕووداوی یەکەم: کۆبوونەوەی داخراوی پازدە ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش، کە لەسەر داوای فەرمی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و پۆلۆنیا کۆدەبنەوە. کۆبوونەوەکە لەژێر ناوی: هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریایە. لەو پێنج ئەندامە دوانیان (بەریتانیا و فەرەنسا) ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشن
ڕووداوی دووەم: دەنگدانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکایە لەسەر پرۆژەبڕیارێکی کۆمارییەکان (پارتەکەی ترامپ) بۆ سزادانی تورکیا بەهۆی هێرشی سەربازی تورکیاوە بۆ سەر ڕۆژئاوا.
شوان حه‌مه كه چاودێرێكی بواری سیاسی كورده پێیوایه ئەگەر ئەم دووڕووداوە لەبەرژەوەندی کورد‌و دژی تورکیا جێگیر بکرێن، دەبنە دوو ڕووداوی گرنگ و مێژویی. کە ئەگەر کورد بەباشی بەکاریان بێنێت، ڕەنگە لەداهاتوودا ببنە دەسکەوتی ستراتیجی گەورە، نەک تەنیا بۆ ڕۆژئاوا، بەڵکو بۆ پارچەکانی تری کوردستانیش.
رۆژی دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە هێزەكانیان لە سوریا بەرەو وڵات دەكێشنەوە و پاشەكشە دەكەن لەو جەنگەی كە كۆتایی نییە.
له‌دوای راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ له‌شكركێشی بۆسه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان ته‌واو كردووه و مه‌به‌ستیانه ناوچه‌ی ئارام له نزیك سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابمه‌زرێنن.
كاتژمێر 4ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 9ی تشرینی 2019، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی كه‌وته بۆردومانكردنی ناوچه سنورییه‌كان. دواتر هێرشی زه‌مینه ده‌ستی پێكردوو تاوه‌كو ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش 10 كه‌س له شه‌رڤانان و كه‌سانی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 13 تریش برینداربوون.
ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی جیهانی و ناوخۆیی به‌دواداهێناو له‌نێویاندا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن له توركیا كرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ناوبه‌رێت، ئه‌ویش ئابورییه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر توركیا ته‌نها خۆی له سه‌پاندنی سزادا نابینێته‌وه و وتی: من له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا و ته‌نانه‌ت رێوشوێنی خراپتریش له سزام.
هاوكات ووڵاتی فه‌ره‌نساش داوای له‌توركیا كرد هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت.
AM:06:55:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت