ئه‌مه‌ریكا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیادا ئهپچڕێنێت
توركيا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی كه‌وته بۆردومانكردنی ناوچه سنورییه‌كان.
وێستگه نیوز-
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ئاینده‌دا كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران، ده‌نگ له‌سه‌ر سزا تونده‌كه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر توركیا ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ڕانه‌گرێت.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا لهسزایهكی توند ده‌كۆڵێته‌وه تابه‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌كانی ڕانه‌گرێت و نه‌كشێته‌وه.
سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا ئابورییه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئهپچرێنێت كه خۆی له‌ئابوری بانكه‌كان و گه‌شت و گوزارو هه‌موو جموجۆڵێكی ئابوری و سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان وابڕیاره له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ئاینده‌دا به‌پێی ده‌نگی كۆنگرێس ئه‌مه‌ریكا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ توركیا بچڕێنیت و سه‌رجه‌م ده‌رگاكانی به‌ڕوودا دابخات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه‌كردن له توركیا كرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ناوبه‌رێت، ئه‌ویش ئابورییه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا كورد له باكوری سوریا له‌ناو به‌رێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه روو بدات، منیش ئابوریی توركیا له‌ناو ده‌به‌م."
بۆ سه‌لماندنی ههڵوێستهكهشی، تره‌مپ ئه‌و سزایانه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه رۆبنسن له ساڵی رابردوودا به‌سه‌ر توركیای دا سه‌پاند.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی: رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر توركیا ته‌نها خۆی له سه‌پاندنی سزادا نابینێته‌وه و وتی: من له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا و ته‌نانه‌ت رێوشوێنی خراپتریش له سزام.
رۆژی دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە هێزەكانیان لە سوریا بەرەو وڵات دەكێشنەوە و پاشەكشە دەكەن لەو جەنگەی كە كۆتایی نییە.
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆكی ئەمریكا لە هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: دوای سێ ساڵ لە جەنگ ئێستا كاتی ئەوەیە بكشێینەوە و لەو جەنگەی كە كۆتایی نییە.
باسی له‌وه‌شكرد كه كوردەكان هاوكاریان كردوون لە جەنگی دژی داعشدا بەڵام لە بەرامبەردا چەكی زۆر و پارەی زۆریان پێ بەخشیون.
تره‌مپ رەخنەی لە ئەوروپا گرت كە ئامادە نین ئەو داعشانە وەربگرن لە كاتێكدا زۆرینەیان خەڵی لای ئەوانن، بۆیە ئەمریكا ئامادە نییە بۆ ئەوانی بەخێو بكات.
له‌دوای راگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ له‌شكركێشی بۆسه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان ته‌واو كردووه و مه‌به‌ستیانه ناوچه‌ی ئارام له نزیك سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دابمه‌زرێنن.
كاتژمێر 4ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 9ی تشرینی 2019، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكی هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند و به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی كه‌وته بۆردومانكردنی ناوچه سنورییه‌كان.
AM:12:18:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 25468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت