رویته‌رز : به‌درێژایی سنور هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای توركیا له‌شه‌ڕدان
وێستگه نیوز-
هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشی زه‌مینیان ده‌ستپێكردووه‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا 10 شه‌هید و 13 بریندار هه‌یه كه سێ له‌شه‌هیده‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ئه‌مشه‌و هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشه چاوه‌ڕوانه‌كه‌یان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردو به‌رپرسێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌س به‌ئاژانسی رویته‌رزی ر ڕایگه‌یاند كه‌له‌ته‌واوی سنوره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا هێزه‌كانیان له‌شه‌ڕدان.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕه‌كه‌دا 10 شه‌هیدو 13 بریندار هه‌یه كه سیانیان له‌یه‌ك خێزانن و مه‌ده‌نین.
هاوكات ئاژانسی فرانس پرێسی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه كه‌هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌سێ قۆڵه‌وه هێرشیان بۆ رۆژَئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.
وەزارەتی بەرگری تورکیائه‌مشه‌و 9/10/2019 رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد. ئەوەی تاوەکو ئێستاش هەبووە بەتەنها بۆمبارانی ئەو ناوچانە بووە.
PM:11:15:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت