له وتارێكدا كه ئه‌مشه‌و پێشكه‌شی كرد، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه بۆماوه‌ی سێ مانگ موچه به‌بێكاران ده‌ده‌ن و پشتیوانیش له داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتیشدا توندوتیژی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئەوەش سێ رۆژ ماتەمینی بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکان راگەیاند.
راشیگه‌یاند كه پێویسته ده‌ستگیركراوه‌كان له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن و لاپه‌ڕه‌ی توندوتیژی هه‌ڵبدرێته‌وه و كه‌سوكاری قوربانیانی خۆپیشانده‌رانیش له به‌رزترین ئاستدا قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا لیستێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ناوی گه‌وره گه‌نده‌ڵه‌كانی تێدایه، وتیشی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه گۆڕانكاریه وزارییه‌كان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بوونە گۆڕەپانی زنجیرەیەك خۆپیشاندان كە بەهۆی "گەندەڵی، بێكاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی" ئەنجام دەدرێن.
سه‌رچاوه جیاوازه‌كان رایانگه‌یاندوه كه لە ماوەی خۆپیشاندانه‌كاندا 165 بۆ 180 كوژراون و ژمارەی بریندارەكانیش گه‌یشتوه‌ته پێنج هەزار كەس.
به‌ڵام وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت 104 كەس كوژراون، كە هەشتیان لە هێزە ئەمنییەكان بووه و چوار هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:09:24:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4928
جار خوێنراوه‌ته‌وه