هەسەدە: توركیا به‌ 25 فڕۆكه‌وه‌ بۆردومانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی ئه‌و فرۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی توركیا ئاشكرا ده‌كات، كه‌ له‌ هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به‌كاریان ده‌هێنێت.


له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی هێرشی توركیادا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، 25 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردنی پێگه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ گشتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه‌" له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان بڵاو بووه‌وه‌ و، به‌ هه‌زاران خێزان له‌ ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانیێ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و روویان له‌ ناوچه‌كانی قامشلۆ، حه‌سه‌كه‌ و عاموودێ كرد.

هاوكات فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌)ش رایگه‌یاند، سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییه‌ و توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه‌.


PM:06:56:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو