كارەبای سلێمانی ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاوبەشەكانی دەكات
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی كارەباری سلێمانی، ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاوبەشانی كارەبا دەكات و تێیدا ئەوە دەخاتەڕوو، بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردنی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 450 مێگاوات كەم دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كارەباری سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت"هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە بەرواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەكو ئامادەباشیەكە بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر، بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردنی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 450 مێگاوات كەم دەكات".
لە ئاگادارینامەكەدا هاتووە"وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیا دەكاتەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت".
PM:04:02:09/10/2019
ئهم بابهته 5120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت