دیمەشق: نابێت توركیا سەروەری خاكی سوریا پێشێل بكات


وێستگە نیوز-
حكومەتی سوریا داوا لە دەسەڵاتدارانی توركیا داوا دەكات سنوورەكان نەبەزێنێت و پێشێلی سەروەریەكانی خاكەكەی نەكات.

لە راگەیەندراوێكدا دەسەڵاتی دیمەشق سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت "پێویستە توركیا هێرشە دوژمنكارییەكانی بۆ سەر خاكی سوریا رابگرێت و سەروەری وڵاتەكەی پێشێل نەكات".

هەر لەو راگەیەندراوەدا حكومەتی سوریا باس لەوە دەكات كە بەزاندنی سنوورەكانی سوریا لەلایەن ئەنقەرەوە دەبێتە هۆی پێشێلكردنی یاساكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە دەستدانی رۆڵی خۆی لە گفتوگۆكانی ئەستانا.

هاوكات رەخنە لە هێزە كوردییەكانی سوریاش دەگرێت كە "سەرەڕای ئەوەی پێشتر هۆشداریان پێ دابوون كە مامەڵە لەگەڵ ئەمریكا نەكەن، بەڵام گوێیان بۆ نەگرتن".



PM:02:44:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو