عێراق بەر لە هێرشی توركیا هێز ڕەوانەی سنوورەكانی سووریا دەكات


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد كە حكومەتی عێراق هێزی سەربازی لە سنورەكانی لەگەڵ سوریا كۆدەكاتەوە بۆ ئامادەسازی لە روودانی هەر حاڵەتێكی لەناكاودا.

سەرچاوەیەك لە سوپای عێراق بۆ سایتی شەفەق نیوز ئاشكرایكردوە كە هێز ڕەوانە دەكەن بۆ سنورەكانی سوریا بەمەبەستی بەرپەرچ دانەوەی هەر رووداوێكی پێشبینی نەكراو لە كاتی ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ ناو خاكی سوریا.

ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراقی لە كاتێكدایە كە سوپای توركیا لە كۆكردنەوەی هێز بەردەوامە لە سەعاتی سفردایە بۆ هێرشكردنە سەر ناوچەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.


PM:01:17:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت