لاڤرۆڤ: هەوڵ دەدەین بە گفتوگۆ كێشەكانی نێوان تورکیا و سوریا و کورد چارەسەر بكەین



وێستگە نیوز- 
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، هەوڵ دەدەن بە گفتوگۆ كێشەكانی نێوان سوریا و كورد و توركیا و چارەسەر بكەن.


وەزیری دەرەوەی روسیا داواش لە توركیا دەكات رێز لە یەكپارچەیی خاكی سوریا بگرێت و بە گفتوگۆ كێشەكانی لەگەڵ كورد چارەسەر بكات.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد كە ئەوان بۆ چوونیان وایە كێشەكان لە سوریا لە ڕێی گفتوگۆیەكی هاوبەشەوە بێت لە نێوان حكومەتی ناوەندی سوریا و كورد و توركیا.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد كە كوردەكان دانیشتووی بنچینەیی سوریان و پێویستە ئەوان لەگەڵ سوریا بگەنە ئەنجامێك.

وەزیری دەرەوەی روسیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی توركیا بۆ باكوری سوریا وتی "داوا دەكەین توركیا رێز لە سەروەری و لە یەكپارچەیی خاكی سوریا بگرێت، نەبێتە هۆی پەكخستنی چارەسەری ئاشتیانە"


AM:10:38:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 7820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت