بەرپرسێكی عیراق: خۆپیشاندان بۆ دوای چلەی ئێمام حسێن هەڵپەسێردراوە
وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی باڵای سەر بە ئەنجومەنی وەزیرا ئاشكرایكرد، لەگەڵ خۆپیشاندەران گەیشتوونەتە رێككەوتن تا كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن چالاكییەكانیان رابگرن.
مستەفا جەبار، بەرپرسی شانەی بەدواداچوونەكان سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عيراق بە میدیاكانی عیراق رایگەیاندوە، لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران رێككەوتوون بە وەستاندن و هەڵپەساردنی ناڕەزایەتییەكانیان تا كۆتایی هاتنی "40ی ماتەمینی شەهید بوونی ئیمام حسیەین".
ناوبراو ئەوەشی رونكردۆتەوە، نوێنەری خۆپیشاندەران كۆمەڵێك داواكاریان پێشكەش كردوون و لە بەرامبەریشدا پەیمانییان پێ داون بەدواداچوونی تەواویان بۆ بكەن و جێبەجێیان بكەن.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی شارەكانی باشووری عيراقی گرتۆتەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی و چەندین كەسیش لە هێزە ئەمنیەكان كوژران و بریندار بوون، بەڵام ماوەی دوو رۆژە چالاكی خۆپیشاندەران وەستاوە.
PM:04:06:08/10/2019
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت