نرخی دراو له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، نرخی دراوه جیهانییه‌كان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و نرخی لیره‌ی توركیش دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
شوان هادی، له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 120 هه‌زار و 500 دیناره.
وتیشی: "100 یۆرۆ به 132 هه‌زار و 100 پاوه‌ن به 146 هه‌زار و 500 دیناره".
راشیگه‌یاند: 100 لیره‌ی توركی به 20 هه‌زار و 750 دیناره، 100 هه‌زار تمه‌ن به 10 هه‌زار و 500 دیناره.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە 100 لیرەی تورکی بەرانبەر بە 21 هەزار و 500 دينار بوو.
هــ. ر
AM:09:51:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 13416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت