ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌موزی رابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكات و چه‌ند شوێنێك مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، كه پاره‌ی داهاتی نه‌وت چووه‌ته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ستکراوە به دابه‌شكردنی مووچه.
AM:09:21:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 16312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت