به‌رهه‌م ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان له خۆپیشانده‌ران نه‌كردوه
د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكه‌ش به خۆپیشانده‌ران كرد و رایگه‌یاند ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: به ئامانجكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
وتیشی: ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به فه‌رمان و رێنمایی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا نه‌بووه، وتیشی: خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی هه‌ستكردن به سته‌م و پێویستیی وڵات بووه به چاكسازی.
سه‌رۆك كۆماری عیراق راشگه‌یاند پێویسته سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌بێ جیاكاری ره‌وانه‌ی دادگا بكرێن و وتی: ئه‌وانه‌ی روبه‌روی خۆپیشانده‌ران بونه‌ته‌وه دوژمنی گه‌لی عیراقن.
PM:09:17:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت