یەكێتی ئەوروپا هۆشداریی بە توركیا دەدات

‌قەیرانی رۆژئاوای کوردستان قووڵتر دەبێت

وێستگه‌ نیوز ـ
یەكێتی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكدا هۆشداریی بە حكومەتی توركیا دەدات لە هەر هێرشێك بۆ سەر باكوری سوریا و دەڵێت كێشەكان لە ڕێی سەربازییەكەوە چارەسەر نابێت.

فیدریكا مۆگیرینی وتەبێژی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند "لە دەرەنجامی لێدوانی توركیا و ئەمریكا سەبارەت بە دواین پێشهاتەكان لە سوریا، داندەنێین بەوەی مەترسییەكانی توركیا لە جێی خۆیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەكارهێنانی هێزی سەربازی  بە هۆكارێك بۆ گەیشتن بە چارەسەر نازانن".

ناوبراو لەو بارەوە هۆشداریدا و  داوایشی كرد رێگە چارەی دیكە بگیرێتە بەر، بەدەر لە بەكارهێنانی هێز.

پاش ئەوەی توركیا رایگەیاند لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر چەند ناوچەیەكی باكوری سوریا، ئەمریكا دەستیكردووە بە چۆڵكردنی ناوچەكە سەرەڕای ئەوەی رایگەیاندبوو پشتیوانی لەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا ناكات.


PM:02:41:07/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت